ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوێکی یارییەکەی بایرن میونشن دەکات

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوێکی یارییەکەی بایەرن میونخیان دەکات و چاوەڕوان دەکرێت تێوەگلاوەکان سزا بدرێن لە باری ساخبوونەوەی تۆمەتەکانی سەریان.

سێشەممەی رابردوو یاریگای ئیماراتی تایبەت بە تۆپچیەکان باوەشی بۆ بایەرن میونخی مینوانیان کردەوە لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بە یەکسانبوونی 2-2 کۆتایی هات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی، چاوەڕوان دەکرێت ئارسیناڵ ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە دەستپێبکات بەوەی هاندەرانی بایەرن چۆن توانیویانە بەو ژمارە زۆرەوە بچنە یاریگاکەیان.

لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە گەر دەربکەوێت هەر هاندەرێکی گەنەرز هەستابێت بە فرۆشتنی بلیەت بە هاندەری باڤارییەکان، ئەوا سڕ دەکرێت و سزای پێویست وەردەگرێت لەپای ئەو کارە.

چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو یانە لەندەنیەکە ڕوو دەکاتە ئالیانز ئارێنا بۆ یاری گەڕانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button