ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا براوەکانی ئۆڵێمپیاد خەڵات دەکرێن

نەریتیێکی زیاتر لە 100 ساڵ نامێنێت

یاریگا –

یەکێتیی نێودەوڵەتیی گۆڕەپان و مەیدان خەڵاتی براوەکانی مێدالیای زێڕی ئۆڵێمپیادی پاریسی ئاشکرا کرد.

یارییەکانی ئۆڵێمپیاد لە یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو لە پاریس بەڕێوەدەچن و لە کۆی گشتیدا 48 یاریزان مێدالیای زێڕ دەبەنەوە و یەکێتیی نێودەوڵەتی یارییەکە روونیکردەوە، براوەکان بڕی 50 هەزار دۆلار بەدەستدەهێنن.

لەوەتەی یارییەکانی ئۆڵێمپی لە ساڵی 1896ەوە بەڕێوەدەچن، ئەمە یەکەمجارە یاریزانانی براوە، لەڕووی داراییەوە خەڵات دەکرێن.

دەمێکە یارییەکانی وەرزشی لە یارییەکی ئارەزوومەندانەوە بووەتە یارییەک کە بەشێکی گرنگی بە داراییەوە پەیوەستە. بۆیە یەکێتیی نێودەوڵەتی گۆڕەپان مەیدان، بڕیاریداوە براوەکان خەڵاتی دارایی بکات.

براوەکانی مێدالیای زیو و بڕۆنزیش خەڵاتی دارایی دەکرێن، بەڵام لە ئۆڵێمپیادی 2028ی لۆس ئانجلێسەوە دەستپێدەکەن و لە ماوەی داهاتوودا، وردەکارییەکانی ئاشکرا دەکرێن.

سێباستیان کو، سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتی گۆڕەپان و مەیدان روونیکردووەتەوە، بڕی 2.4 ملیۆن دۆلار وەک خەڵاتی دارایی براوەکانی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس دیاریکراوە.

یارییەکانی گۆڕەپان مەیدان لەڕووی بەشداری یارزانان و بینەرانەوە، گەورەترین یاری ئۆڵێمپیادە، بەڵام پێچەوانەی یارییەکان، یاریزانانی ئەم یارییانە بەردەوام کێشەی داراییان هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button