ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید پارکێکی گەورە لە دوبەی دەکاتەوە

کوردستانیان دەتوانن سەردانی ریال مەدرید وۆڕڵد بکەن

یاریگا –

ریال مەدرید پارکێکی گەورەی بە ناوی ‘ریال مەدرید وۆڵڕد’ یاخود جیهانی ریال مەدرید لە شاری دوبەی، ئیماڕات کردەوە.

پارکەکە زیاتر لە 40 یاری جیاواز لەخۆدەگرێت و ناوی ریال مەدرید بەکاردەهێنێت.

حکومەتی دوبەی بەیاننامەیەکی فەرمی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە

بەڕێوەبەرایەتی دوبەی پارکس ئاند ریزۆرتس لەگەڵ ریال مەدرید پڕۆژەیەکی هاوبەشیان کردووە و پارکێکی ئاسوودەیی بە ناوی ‘ریال مەدرید وۆرڵد’یان کردەوە. ئەمە یەکەم پارکی ئاسوودەیی ریال مەدریدە و چەندین یاری جیاوازی تۆپی پێی و تۆپی باسکە لەخۆدەگرێت.

لەبارەی مەرجەکان چوونە ژوورەوەی پارکەکە، بەڕێوەبەرایەتی پارکەکانی دوبەی دەڵێت

پارکەکە بۆ هەموو تەمەنێک کراوەیە و دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی زیاتر لەبارەی ئەستێرە دڵخوازەکانیان بزانن. لەوانە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید دروستکردووە و ژوورێکی نهێنی دروستکراوە، تەواوی دەستکەوتی یانەی مەدریدی تێدایە.

سەردانیکەران دەتوانن لە فرۆشگای جیاوازەوە، بەرهەمەکانی تایبەت بە ریال مەدرید بکڕن و دەیان رێستورانت و کوشکی ساردەمەنی تێدایە کە زۆربەیان بە شێوازی ئیسپانی دروستکراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button