ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

”پاریس سانجێرمان بە دوای خەونێکی گەورە کەوتووە”

گاڤی ئامانجی لەمێژینەی پاریسە

یاریگا –

تاوەکو ئێستا پاریس سانجێرمان دەستبەرداری گواستنەوەی گاڤی نەبووە.

ماوەیەکە پاریس سانجێرمان ناوی گاڤی خستووەتە نێو ئامانجەکانی، رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، پاریس دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت گاڤی بگوازێتەوە ریزەکانی.

گواستنەوەی ئەستێرەی 19 ساڵان ئاسان نییە، چونکە بارسا هیچ نیازی دەستبەرداربوونی لە ئەستێرە لاوە ئیسپانییەکەی نییە، جیا لەمەش گرێبەستی ئێستای گاڤی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە یەک ملیار یۆرۆ.

تاکە بژاردەی بەردەم بارسێلۆنا بۆ فرۆشتنی گاڤی، بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی دارایی، چونکە بە گواستنەوەی هەر یاریزانێکی نوێ، بارسا ناچارە دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەک ببێت، بەڵام چاڤی لە مانگی شوبات/فێبرایەری رابردوو روونیکردەوە

پێویستە گاڤی بمێنێتەوە و ببێتە یەکێک لە کاپتنەکانی ئەم یانەیە. ئێمە بەردەوام باس لە چوونە دەرەوەی یاریزانان دەکەین، بەڵام گاڤی داهاتووی بارسایە و دەبێ بمێنێتەوە.

گاڤی بەهۆی پێکان ماوەیەکی درێژە لە یاریگاکان دابڕاوە و بەشداری لە یاری سبەی شەوی بارسا و پاریس لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button