ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

لە نێوان خەونی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ یاخود یۆرۆ، کیلینی وەڵام دەداتەوە

یاریگا- جۆرجیۆ کیلینی کاپتنی یانەی یوڤێنتوس، کە لە ئێستادا بەهۆی پێکانەکەیەوە لە یاریگاکان دابڕاوە، خەونی گەورەی ئەم وەرزەی دیاری دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی یانەکە، ناوبراو لە بارەی خەونی ئەم وەرزەوەی گوتی: “دەمەوێت نازناوی دەیەمی خولی ئیتاڵیام لەگەڵ یوڤی بەدەست بهێنم. پاشان چامپیۆنزلیگ و پاڵەوانێتی یۆرۆ. ناتوانم یەکێکیان هەڵبژێرم، بەڵکوو هەردوکیانم دەوێت. بردنەوەی چامپیۆنزلیگ تامی تایبەتی خۆی هەیە، یۆرۆش لەگەڵ هەڵبژاردە تامێکیتر. ئەگەر ئەم وەرزە یەکێکیشیان بەدەست بهێنم، ئەوە خۆشحاڵ دەبم.”

جەنگاوەرە ئیتاڵییەکە ماوەی 15 ساڵە لە ڕیزەکانی خانمە پیرەکە سەرکردایەتی هێڵی بەرگری یانەکە دەکات. لە ئێستادا بە گوتەی خۆی، قۆناغێکی زۆری بڕیوە لە چاکبوونەوەی ئەو پێکانەی تووشی بەستەرەکانی ئەژنۆی هاتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button