ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بۆ یارییەکەی مان سیتی میلیتاو لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت؟

یاریگا –

ئێدێر میلیتاو لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو، دوای 232 رۆژ دابڕان بەهۆی پێکان، جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ یاریکردن و چەند خولەکێک بەرامبەر بلباو یاریکرد.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی، ئێدر میلیتاو بەشێوەی سەرەکی یاری ناکات، بەڵام بانگهێشت دەکرێت و لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت.

هەرچەندە بەرگریکارە بەڕازیلییەکە بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام ئانچێلۆتی نایەوێت لە یارییەکەی هەستیار و بەرامبەر مان سیتی پەلە لە یاریکردنی میلیتاو بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مارکا، کارلۆ پلانی داناوە، میلیتاو لە یارییەکانی گەڕی 31 لالیگا بەرامبەر ریال مایۆرکا بەشداری بکات، پاشان لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر سیتزین، بەشێوەی سەرەکی بەشداری دەکات.

سێشەممەی داهاتوو، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button