ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئەستێرەیەکی لالیگای کردووەتە ئامانج

یاریگا –

چێڵسی لەندەنی، ئۆرێلیەن چوامینی ئەستێرەی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج.

ماڵپەری fichajes بڵاویکردووەتەوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی چاوی بڕیووەتە تواناکانی ئۆرێلیەن چوامینی فەڕەنسی، یانە لەندەنییەکە دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستێکی پێشکەش بکات.

تیپەکەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە مێرکاتۆی هاوینە پێویستی بە رێکخستنەوەی سەرجەم هێڵەکانییەتی، بلوز بۆ هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی بە چوامینی سەرسامە.

چوامینی لەگەڵ ریال مەدرید

هەرچەندە یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە پلانی جێهێشتنی ریال مەدریدی لە مێشکدا نییە و لە مەدرید دڵخۆشە، بەڵام بلوز دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو بەختی خۆی تاقی بکاتەوە و هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

چوامینی لە هاوینی 2022 بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە 82 یاری کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە،

چوامینی لەگەڵ فەرەنسا

بابەتی زیاتر

Back to top button