ئیسپانیاگرنگترین

چارەنووسی لیڤاندۆڤسکی بۆ بەشداریکردنی لە یاریی کلاسیکۆ یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی بەشداریکردنی لیڤاندۆڤسکی لە یاریی کلاسیکۆ یەکلابووەوە و سزایەکەی دەستنیشانکرا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاندووە، سزایەکەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بارسێلۆنا تەنیا بۆ یەک یاریی دەبێت، ناتوانێت لە یاریی بەرامبەر کادیز یاریی بکات، بەڵام بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە دەبێت.

لیڤاندۆڤسکی بەوە تۆمەتبار دەکرا، لە یاریی رابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر لاس پالماس بە ئەنقەست کارتێکی زەردی وەرگرتووە بۆ ئەوەی کارتە زەردە کەلەکەبووەکانی تەواو بێت و مەترسی بۆ سەر بەشداریکردنی لە یاریی کلاسیکۆ نەبێت، داوا دەکرا لیڤا بۆ دوو یاریی سڕ بکرێت و لە یاریی کلاسیکۆ بێبەش بکرێت.

رۆژی 21ـی ئەم مانگە، ریال مەدرید لە گەڕی سی و دووەمی لالیگا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button