ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید پێشوازی لە بڕیارەکەی ئاڵۆنسۆ دەکات

یاریگا –

دوێنێ هەینی، چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر هۆفینهایم رایگەیاند، بڕیاریداوە لە یانەکەی بمێنێتەوە و وەرزی داهاتوو لیڤەرکوزن جێناهێڵێت.

من کۆبوونەوەیکی زۆر باش و ئەرێنیم لەگەڵ یانەکەم هەبوو، پێم راگەیاندن من دەمەوێت هەر لە بایەر لیڤەرکوزن بەردەوام بم، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەبارەی داهاتووی خۆم بڕیاری کۆتاییم دا، من لێرە بەردەوام دەبم

هێشتا کارەکانم لە بایەر لیڤەرکوزن کۆتایی نەهاتووە، من دەمەوێت یارمەتی ئەم یانەیە بدەم و یارمەتی یاریزانەکان بدەم بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بکەن، من هێشتا راهێنەرێکی گەنجم بەڵام پێموایە بڕیارێکی دروستم بۆ داهاتووی خۆم داوە، کاتێکی باشم وەرگرت و بیرم لێیکردەوە و بڕیاری خۆم دا.

نامەوێت هیچ کۆمێنتێک لەبارەی لیڤەرپوول و بایرن میونشن بدەم، ئەو دوو یانەیە گەورەن، من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵیان هەیە، بەڵام هەست دەکەم من ئێستا لەو شوێنەم کە دەمەوێت

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید پێشوازی لە بڕیارەکەی ئاڵۆنسۆ دەکات، فلۆرێنتینۆ پێرێز دڵخۆشە بەو بڕیارە و لەگەڵ نەخشە رێگای یانەکەی یەکدەگرێتەوە.

گرێبەستی کارلۆ ئانچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کارلۆ، ریال مەدرید زۆرترین خواستی لەسەر چابی ئاڵۆنسۆ هەیە.

لەناو یانەکە باس لە گواستنەوەی ئاڵۆنسۆ کراوە، دەڵین: پێرێز کەسێکی پراگماتیکە، کاتێک هەست دەکات پێویستییان بەو راهێنەرەیە، راستەوخۆ دەست بە هەوڵەکانی دەکات.

بەڵام چابی تاکە بژاردەی پێرێز نییە، هێشتا دەرگا بەڕووی زیدان کراوەیە، هەموو ئەگەرەکان لە ئارادان، کە جارێکی دیکە راهێنەرە فەڕەنسییەکە بگەڕێتەوە مەدرید.

بۆیە پێرێز تا کاتی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئانچێلۆتی چاوەڕوان دەبێت، ئەوکات بڕیاری کۆتایی لەسەر هەڵبژاردنی ئاڵۆنسۆ یاخود زیدان دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button