ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تۆرێس: كارەكانی كڵۆپ لە لیڤەرپوول زۆر نایاب و سەرنجڕاكێشن

یاریگا-

فێرناندۆ تۆرێس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە كارەكانی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەكە دەكات.

رۆژی رابردوو تۆرێس لە ناوەندی مەشق و راهێنانەكانی لیڤەرپوول ئامادە بوو.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری برایتن بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30ی پرێمەرلیگ.

تۆرێس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ئامادەبوونی لە راهێنانەكانی لیڤەرپوول، گوتی: 

لە ناو لیڤەرپوولەوە دەرفەتیكم بۆ رەخسا تا بزانم شتەكان چۆن دەڕۆن، ئەمەش شتێكی نایاب و سەرنجڕاكێشە و شتێكی گەورەیە ئەوەی كڵۆپ دەیكات.

من هاندەری گەورەی یۆرگن كڵۆپ و ستافەكەی و هەموو ئەو كەسانەم  كە لە ناوەندی AXA كاردەكەن، شتەكان زۆر جیاوازە لە كاتەكانی من لێرە، دیارە یانەكە لە پێشترە و گەشەیەكی زۆری كردووە.

هەستێكی خۆشە لێرە بم یۆرگن كڵۆپ و پێپ لێندەرز ببینم، هەروەها رێگای گەورەیی لیڤەرپوول ببینم.

رێدز بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button