ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن هۆشداری کۆتایی بە ئاڵفۆنسۆ دەدات

پەیوەندی نێوان دەیڤز و میونشن روو لە پچڕانە

یاریگا –

پەیوەندی نێوان ئاڵفۆنسۆ دەیڤز و بایرن میونشن روو لە پچڕانە.

نیک هوزێ، بەڕێوەبەری کارەکانی دەیڤز دووپاتیدەکاتەوە، بایرن میونشن داوایکردووە، لەم هەفتەیەدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاڵفۆنسۆ بدەن.

لە لێدوانێکی هۆزێدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵد روونیکردووەتەوە

دەستەی کارگێڕی بایرن میونشن هۆشداری پێداوین و دەبێ لەم هەفتەیەدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەست بدەین. بەڕاستی ئەمە زۆر نادادپەروەرانەیە، چۆن بڕیار لەسەر شتێک بدەین، تاوەکو ئێستا نازانین کێ راهێنەری وەرزی داهاتووی میونشنە؟ چۆن بتوانین بڕیار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست بدەین، بەبێ ئەوەی راهێنەر بناسین؟ بۆیە هۆشدارییەکەی میونشن زۆر نادادپەروەرانەیە.

هەفتەی رابردوو ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی میونشن بە بیڵدی راگەیاندبوو

ئۆفەرێکی زۆر تۆکمەمان پێشکەشی ئاڵفۆنسۆ کردووە، ئێستا گەیشتووینەتە خاڵێک، دەبێ بڵێی بەڵێ یاخود رەتیبکەیتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە بێت، دەیڤز ئامادەنییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، چونکە لە داهاتووی یانە باڤارییەکە دڵنیانییە.

گرێەستی دەیڤز لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت و لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی، ئەوا لە هاوینی ساڵی داهاتوودا، بەخۆڕایی یانە ئەڵمانییەکە جێدەهێڵێت. ریال مەدرید یەکێکە لەو یانانەی گرنگیان بە یاریزانی نێودەوڵەتی کەنەدی داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button