ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح داواکارییەکی سەیر لە ماک ئالیستەر دەکات

ماک ئالیستەر بە قسەی مۆ سەڵاح دەکات

یاریگا –

ئەلێکسیس ماک ئالیستەر، یاریزانی لیڤەرپوول ئاشکرای دەکات، محەمەد سەڵاح ناچاری کردووە، جلوبەرگی خۆگەرمکردنەوە بگۆڕێت.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئەرجەنتینی روونیکردەوە، لە برایتن بەر لە یارییەکەیان بە تراکسوت خۆی گەرم دەکردەوە، بەڵام لە دوای پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوول، ناچارکرا واز لە تراکسوت بهێنێت و ئیتر بە شۆرتەوە خۆی بۆی یارییەکان گەرم بکاتەوە.

تەلەڤزیۆنی لیڤەرپوول، دیمانەیەکی لەگەڵ یاریزانی ئەرجەنتینییەکە کردووە و تیایدا دەڵێت

کاتێک لە برایتن بووم، واڕاهاتبووم بەردەوام تراکسوت بپۆشم. بیرمە کاتێک پەیوەندیم بە لیڤەرپوول کرد و بە تایبەت لە یاری بەرامبەر شێفیڵد یونایتد، بۆ خۆگەرمکردنەوە چووینە یاریگا، ئەوکاتە کڵاوێک و تراکسوتم پۆشیبوو، ئەوکاتە سەڵاح هاتە لام و پێی گوتم، ئەمە چییە، بە نیازی چیت؟ بۆچی ئەم جلانەت پۆشیوە؟ بۆیە هەر لەوکاتەوە وازم لە پۆشینی تراکسوت هێناوە، ئەمە هەمووی بەهۆی محەمەد سەڵاحەوە بوو.

هەرچەندە هۆکاری داواکارییەکەی محەمەد سەڵاح روون نییە، بەڵام پێدەچێت وەک سەرکردەیەک مامەڵە لەگەڵ سەڵاحدا بکرێت.

ماک ئالیستەر لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد و خاوەنی سێ گۆڵە، یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەی یۆرگن کڵۆپ.

یاری داهاتووی لیڤەرپوول بەرامبەر برایتنی یانەی پێشووی ماک ئالیستەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button