ئینگلتەراگرنگترین

بریکارەکەی هالاند لەگەڵ بەڕێوبەری وەرزشی زلهێزێکی ئەوروپا کۆبووەتەوە!

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند بووەتە ئامانجێکی گەورەی زلهێزێکی ئەوروپی و بە گوێرەی زانیارییە میدیاییەکانیش بێت بابەتەکە تا ئاستی گفتوگۆکردن ڕۆیشتووە.

موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە راپۆرتێکی وردو پڕ زانیارییدا ئاشکرای کردووە کە رافایلا پیمێنتا کۆتایی مانگی فێبرایەر، بە دیاریکراوی لە ٢٩ی ئەو مانگە چاوی کەوتووە بە ماکسوێلی هاونیشتیمانی و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە و لە سەر هالاند و زۆر پرسی جیاواز ئاخاوتنیان کردووە.

ئەوەی کارەکە ئاسانتر دەکات بۆ خەونی کەتەلۆنییەکان بە گەیشتن بە سوپەر ستارە نەرویجیەکە، موندۆ باسی کردووە و ئەو پەیوەندی و خۆشەویستیە توندوتۆڵەی نێوان رافایلای پارێزەر و خوان لاپۆرتای سەرۆکە کە مێژووی یەکەم ئاشنایەتیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٩ سەروەختی کارکردنی لەگەڵ مینۆ رایۆلای گەورە بریکار لە گواستنەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ بلاوگرانا.

پرسیاری ئایا بارسا نرخی گۆڵکارە نەرویجیەکەی پێ هەڵدەسوڕێت لەو دۆخە داراییەی تێیدایە، سەرچاوە ئیسپانییەکە بابەتی کردنەوەی یاریگای کامپ نوی، کە چاوەڕوان دەکرێت مانگی نۆڤەمبەر باوەش بۆ هاندەرەکانی بکاتەوە، کردووەتە پاڵپشتی گەورە بۆ هەڵسانەوەی توانا مادییەکانی کەتەلۆنییەکان و ئەنجام دانی گرێبەستی دڵخوازی خۆیان. ئەوە و هەروەها فرۆشتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کە لە پلانەکانی بارسادا نامێنێت بۆ وەرزی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ و سعودییەکانیش ئامادەن گرێبەستێکی ئێجگار گرانبەهای پێشکەش بکەن. بەوەش بارسێلۆنا ئەو پلانەی بۆ هالاندی داناوە لە هاوینی ٢٠٢٥، ڕێگەکەیان ئاسانتر دەبێت.

بۆ زانین، گرێبەستی ئێرلینگ لەگەڵ سیتیزنس هاوینی ٢٠٢٧ بەسەر دەچێت. بەڵام رافایلا بەندێکی تێدا جێگیر کرد کە سوپەرستارەکە دەتوانێت لە هاوینی ٢٠٢٤ ڕوو بکاتە هەر یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا.

لە ماوەکانی رابردوودا ریاڵ مەدرید وەک بەهێزترین پاڵێوراو دەبینرا بۆ ڕفاندنی لە یاریگای ئیتیحادەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام یەکلابوونەوەی چوونی کیلیان ئێمباپێ بە ڕێژەیەکی زۆر بۆ شاهانەکان، دەنگۆیەکانی خواستی مێرەنگی کەم کردەوە بۆ کڕینی هالاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button