ئه‌مریکاجیهان

مێسی یان کریستیانۆ رۆناڵدۆ؟ رۆناڵدۆی بەڕازیلی وەڵام دەداتەوە

یاریگا –

رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی و خاوەنی ئێستای یانەکانی ڤایادۆلیدی ئیسپانی و کروزێرۆی بەڕازیلی لە نوێترین دیمانەیدا باشترین یاریزان و راهێنەری ئێستای جیهان دەستنیشان دەکات و بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆش دەکات.

رۆناڵدۆی بەڕازیلی لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی ئەبوزەبی سپۆرتی ئیماراتی لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت :’هەردوو یاریزانەکە دەستکەوتی ناوازەیان بەدەستهێناوە، کریستیانۆ و مێسی مێژووییان نووسییەوە، ماوەیەکی دوور و درێژ بە هەمان ئاست یارییان دەکرد، زۆر زەحمەتە لە نێوانیاندا باشترین هەڵبژێری، بەڵام بە بۆچوونی من مێسی سەرنجڕاکێشترە، بەڵام هەردووکیان باشترین ئاستیان لە مێژوودا پێشکەش کرد’.

رۆناڵدۆ لەو دیمانەیە باشترین چوار یاریزانی ئێستای جیهانیش دەستنیشان دەکات و دەڵێت :’من بە ریزبەند و پلەبەندی باشترین یاریزانەکان دەستنیشان ناکەم، بەڵام بە بۆچوونی من هەریەکە لە رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس و هالاند و ئێمباپێ باشترین یاریزانەکانی ئێستای جیهانن، پێموایە ئەم چوار یاریزانە باشترینی ئێستای جیهانن و داهاتووێکی گەشیان هەیە’.

رۆناڵدۆ دەشڵێت :’ئەگەر ئێستا یاریزان بوومایە حەزم دەکرد لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی یان خۆزێ مۆرینهۆ یان پیپ گواردیۆلا یاریزان بوومایە،

رۆناڵدۆی دیاردە لەبارەی قسەکانی خۆزێ مۆرینهۆ کە گوتبووی رۆناڵدۆ یاریزانێکی تەمبەڵە، دەڵێت :’لە سەردەمی ئێمەدا شێوازی مەشق و راهێنانەکان زۆر خراپ بوون، هەربۆیە بەردەوام پێکان بەرۆکی منی دەگرت، راهێنانەکان دووبارە و بێزارکەر بوون’.

رۆناڵدۆ لەبارەی هۆکاری کڕینەوەی یانەکانی ڤایادۆلیدی ئیسپانی و کروزێرۆی بەڕازیلی دەڵێت :’من بەهۆی سەردەمی یاریکردنم باش شارەزای ئیسپانیا بووم، بۆیە بە 30 ملیۆن یۆرۆ یانەی ڤایادۆلیدم کڕییەوە و دەمەوێت یانەیەک بۆ 100 ساڵی داهاتوو دووبارە دروست بکەمەوە، کروزێرۆش یانەی منداڵیم بوو، بۆیە ئەو یانەیەم کڕییەوە و ئێستا خەریکین لەو یانەیە کاری باش دەکەین و نیوەی قەرزەکانی یانەکەمان داوەتەوە’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button