ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئینگلتەرا پێكانی سێ ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی راگەیاند

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رایگەیاند، سێ لە ئەستێرەكانی بەهۆی پێكانەوە كەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەكەیان جێهێشتووە و دەگەڕێنەوە یانەكانیان.

لە یارییەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەرووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بوویەوە و یارییەكەش بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی كوڕانی سامبا كۆتایی هات.

هەژماری فەرمی ئینگلتەرا لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، هەریەك لە كایڵ وۆلكەر، هاری ماگوایەر و سام جۆنستن مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەیان جێهێشتووە.

لە بەیاننامەكەشدا هاتووە، ئەو سێ یاریزانە بەهۆی پێكانەوە كەمپی مەشق و راهێنانەكانیان جهێشتووە و دەگەڕێنەوە یانەكانیان بۆ درێژەدان وەرگرتنی چارەسەر.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی سێشەممە لە یارییەكی دیكەی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەرووی هەڵبژاردەی بەلجیكا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button