کوردستان

خولی نایابی کوردستان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەوەستێت

تەنیا پێنج گەڕ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023_2024 خولەکەش تا ماوەیەکی دیاریکرا و وەستێنرا.

بە هۆی ئەنجامدانی یارییەکانی قۆناخی دووەمی گەڕی سێیەم لە جامی هەرێمی کوردستان، یارییەکانی گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان بۆ 24\3\2024 دواخرا، ڕۆژی چوارشەممە 20\3\2024 لە قۆناخی دووەمی گەڕی سێیەمی جامی هەرێمی کوردستان یانەی زاخۆ لە دێڕبی بادینان میوانداری یانەی دهۆک دەکات، یانەی ڕانیەش لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی هەندرێن دەبێتەوە، براوەی یاری نێوان یانەی زاخۆ و یانەی دهۆک لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر یانەی ئاکرێ یاری دەکات و براوەی یاری نێوان ڕانیە و هەندرێن لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر یانەی سەیدسادق یاری دەکات.

لە ماوەی ڕابردووشدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بەڕێوەبچێت.

Back to top button