ئه‌مریکاگرنگترین

بەرازیل لیستی یاریزانانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا ئاشکرا کرد

چەند یاریزانێک بەهۆی پێکان دوورخراونەتەوە

یاریگا –

کاسێمیرۆ لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل دوورخرایەوە.

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، بەرازیل دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا بکات. کاسیمێرۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بە هۆی پێکان لە لیستەکە دوورخرایەوە و پێپێ، یاریزانی پۆرتۆ شوێنی دەگرێتەوە.

هەریەکە لە ئێدێرسن، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی، گابریێل مارتینێلی، هێرشبەری ئارسیناڵ، مارکینۆس، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان بە هۆی پێکان بەشداری دوو یارییە دۆستانەکە ناکەن.

بەرازیل لە 23ی مارس/ئادار بەرامبەر ئینگلتەرا لە وێمبڵی یاری دەکات و دوای سێ رۆژ لە بێرنابیۆ رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.

دۆریڤاڵ جونیۆر، راهێنەری بەرازیل سەرەتا 50 یاریزانی بانگهێشت کرد و دواتر لیستەکەی بۆ 24 یاریزان کەمکردەوە.

راهێنەری بەرازیل هەریەکە لە لیۆ ژاردیم، گۆڵپارێزی ڤاسکۆ دا گاما، فابریسیۆ بڕونۆ، بەرگریکاری فلامێنگۆ و گالێنۆ، هێرشبەری پۆرتۆی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی یاریزانانی پێککراو بانگهێشت کرد.

لیستی یاریزانانی بەرازیل

گۆڵپارێزان: بێنتۆ (ئاتلێتیکۆ پاراناینسی)، لیۆ ژاردیم (ڤاسکۆ دا گاما)، رافایێل (ساو پاولۆ)

بەرگریکاران: دانیلۆ (یوڤێنتوس)، یان کۆوتۆ (جیڕۆنا)، ئایترتن لوکاس (فلامێنگۆ) ویندێڵ (پۆرتۆ)، بێرالدۆ (سانجێرمان)، گابریێل ماگالایس (ئارسیناڵ)، فابریسیۆ بڕونۆ (فلامێنگۆ)، موریلۆ (پالمێراس)

ناوەڕاست: ئاندرێ (فلومینێنسێ)، ئاندرێس پێرێەیرا (فولهام) بڕونۆ گیمارێش (نیوکاسڵ یونایتد)، دۆگلاس لویز (ئاستۆن ڤیلا)، جواو گۆمێس (وۆڵڤز)، لوکاس پاکێتا (وێستهام یونایتد)، پابلۆ مایا (ساو پاولۆ)

هێرشبەران: ئێندریک (پالمێراس)، پێپێ (پۆرتۆ)، گالێنۆ (پۆرتۆ)، رافینا (بارسێلۆنا)، ریچالیسن (تۆتنهام)، رۆدریگۆ (ریال مەدرید)، ساڤینۆ (جیڕۆنا)، ڤینیسیۆس جونیۆر (ریال مەدرید)

بابەتی زیاتر

Back to top button