چامپیۆنزلیگگرنگترین

تیروپشکی چامپیۆنزلیگ لە بەرژەوەندیی کامە یانە بوو؟

یاریگا –

لە ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی ئاگرینی لێکەوتەوە، جارێکی دیکە ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی رووبەڕوو دەبنەوە، پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا بەیەک دەگەنەوە و ئارسێناڵ و بایرن میونشنیش بەرامبەر یرکتری دەوەستنەوە.

ئارسێناڵ – بایرن میونشن

لە مێژوودا 12 جار رووبەڕوو بوونەتەوە، ئارسێناڵ تەنیا سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و بایرن میونشنیش حەفت بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە دوو یاریش یەکسان بوون، گەنەرز 13 گۆڵی بەرامبەر باڤارییەکان کردووە و یانە ئەڵمانییەکەش 27 گۆڵی کردووە.

ئاتلێتیکۆ مەدرید – بۆڕووسیا دۆرتمۆند

لە مێژوودا 6 جار رووبەڕوو بوونەتەوە، ئاتلێتیکۆ دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە و دۆرتمۆندیش سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە یارییەکیش یەکسان بوون، ئاتلێتیکۆ بەرامبەر زەردەواڵەکان 5 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵی لێکراوە.

ریال مەدرید – مانچێستەر سیتی

هەردوولا 10 جار لە چامپیۆنزلیگ بە یەکتری کەوتوون، ریال مەدرید چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە، مان سیتی سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە سێ یاریش یەکسان بوون، ریال مەدرید 17 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵیشی لێکراوە.

پاریس سانجێرمان – بارسێلۆنا

پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا لە مێژوودا 13 جار رووبەڕوو بوونەتەوە، پاریس سانجێرمان چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و بارسێلۆنا پێنج بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە چوار یاریش یەکسانبوون، پاریس 21 گۆڵی کردووە و بارساش 24 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button