ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بێن وایت گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵ نوێکردەوە

یاریگا –

بێن وایت گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵ تا ساڵی 2028 نوێکردەوە.

یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بەفەرمی رایگەیاند، بێن وایت بەرگریکاری یانەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە و ئەو بەرگریکارە کە ساڵی 2021 پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکە کرد، گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2028 درێژکردەوە.

Image

میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، بێن وایت (26 ساڵان) کە لە برایتنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسێناڵ کرد، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ نوێکردەوە و بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەشی دەتوانرێت بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەی نێوانیان تا ساڵی 2029 نوێبکرێتەوە.

بێن وایت لەگەڵ ئارسێناڵ بەشداریی 97 یاریی پرێمەرلیگی کردووە و چوار گۆڵیشی تۆمارکردووە، کە هاوینی 2021 بەرامبەر 50 ملیۆن پاوەند لە برایتنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسێناڵ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button