ئیتاڵیاگرنگترین

لە مەدرید کۆبوونەوە لەسەر لاوتارۆ مارتینێز کراوە

یاریگا –

بۆ مانەوەی لاوتارۆ مارتینێز لە ئینتەر میلان، بەڕێوبەرانی ئەو یانەیە ئەمڕۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لەگەڵ بریکاری یاریزانەکەدا کۆ بوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتسی ئیتاڵیا، کارگێڕی نێرازۆری دەیانەوێت گرێبەستی گۆڵکارە ئەرجەنتینیەکەیان دریژتر بکەنەوە. لەو بارەیەشەوە زۆر وردەکاری دیکە باس کراوە لە بابەتی زیادکردنی مووچەی ساڵانەکەی.

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵیش لای خۆیەوە هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە چەند هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆی زیاتر دەکرێت لەسەر وردەکارییە گرنگەکان و مانەوەی ئەو یاریزانە لەگەڵ ئینتەر.

جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسیش لە سکای سپۆرتس لە درێژەی زانیارییەکاندا باس لەوە دەکات کارگێڕی ئینتەر میلان دەیانەوێت مووچەی ساڵانەکەی لاوتارۆ بەرزتر بکەنەوە بۆ ٩ ملیۆن یۆرۆ.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە مارتینێز و بریکارەکەی داوای ١٠ ملیۆن یۆرۆ دەکەن بۆ هەر ساڵێک.

یاریزانە ٢٦ ساڵانەکە لە هاوینی ٢٠١٨ لە یانەی ڕەیسینگی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە یانە شینپۆشەکەی شاری میلانۆ. لە ئێستادا ئەستێترە و کاپتنی یەکەمیانە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی یانەکە لە مەدرید لەگەڵ ئالیخاندرۆ کامانۆی بریکار، هاوکاتە لەگەڵ بوونی شاندی ئینتەر لە پایتەختی ئیسپانیا بۆ ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی ١٦ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button