ئاسیاگرنگترین

ناوبژیوانانی ئافرەت یاریی دێربی ئێران بەڕێوە دەبەن

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا

یاریگا –

لێژنەی ناوبژیوانانی ئێران، بڕیاریاندا ناوبژیوانی ئافرەت لە یاریی دێربی ئێران لە نێوان یانەکانی ئیستقلالی تاران و پێرسپۆلیسی تاران دابنێن.

یاریی نێوان هەردوو یانە تارانییەکە بە دێربی ئێران ناسراوە و بە یەکێک لە پڕ بینەرترین یارییەکانی ئەم خولە دادەنرێت. ئێستا لێژنەی ناوبژیوانان و یەکیتی تۆپی پیی ئێران بڕیاریانداوە رێچکە شکێنی بکەن و دوو ناوبژیوانی ئافرەتیان بۆ بەڕێوبرردنی سیستەمی ڤار دەست نیشان کردووە، کە وادەکات ناوی ئەم دوو ناوبژیوانە ئافرەتە بۆ هەمیشە لە مێژووی وڵاتەکایاندا بمێنێتەوە.

دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، یەکێتی تۆپی پێی ئێران هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی، هەردوو ناوبژیوانی ئافرەت بە ناوەکانی مەهناز زەکایی و مەهسا قوربانی، لە خاوەنی بڕوانامی ڤارن لە کاتی دێربی تاران لە ژووری ڤار ئامادە دەبن.

مەهسا قوربانی، ناوبژیوانی ئێرانی

مەهناز زەکایی سەبارەت بە هەڵبژاردنی وەکوو یەکێک لە لێژنەی ناوبژیوانان بە وەرزش سێێ گوت:

بە هەڵبژاردنی من و خاتوو قوربانی لە ژووری ڤاردا زۆر دڵخۆشم. ئێمە بڕوانامەی ڤارمان لە ساڵی 2021 بەدەست هێنا، بەڵام کەم کەس باسی کرد و زۆربەی سەرنجەکان لەسەر ناوبژیوانە پیاوەکان بوو. بەڵام بەڕاستی دڵخۆشم بەو رووداوەی کە ئێستا روویداوە.

زەکایی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

لە کۆتاییدا دەبوو تۆپی پێی ئێرانیش دەستی بەم کارە کردبا تاوەکوو بتوانێت لە بواری ناوبژیوانیدا خۆی لە وڵاتانی دیکە نزیک بکاتەوە. دڵخۆشم کە دواجار ئەمە روویدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەڕێوەبردنی یارییەکان لەلایەن ناوبژیوانانی ئافرەتەوە لە یارییەکانی پیاوان یەکێک بوو لە مەرجەکانی فیفا بۆ پێدانی مۆڵەتی ناوبژیوانی لە یارییەکانی مۆندیالی ئافرەتان، هەروەها مەهسا قوربانی بەهۆی ئەوەی یاریی پیاوانی بەڕێوە نەبردبوو نەیتوانی لە جامی جیهانی ئافرەتانی 2023 بەشدار ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button