ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەكی وۆلڤزیان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد هەردوو یانەی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی پێدرۆ نێتۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی وۆلڤز دەدەن.

گرێبەستەكەی نێتۆ لەگەڵ وۆلڤز لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تێلیگراف لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی بە ئاستی ئەستێرەكەی وۆلڤز سەرسامن و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەكانیان.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات، چاوەڕوان دەكرێت نێتۆ سەرنجی زۆرێك لە یانەكان بۆ لای خۆی رابكێشێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، بەهۆی خواستی دوو یانە زلهێزەكەی ئینگلتەراوە چاوەڕوان دەكرێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەهای یاریزانەكە بگاتە 60 ملیۆن پاوەند.

پێدرۆ نێتۆ بە درێسی وۆلڤز

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا نێتۆ بەشداری لە 19 یاری كردووە و توانیویەتی 2 گۆڵ بكات و 9 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button