ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح گەڕایەوە مەشقەکان

یاریگا –

محەمەد سەڵاح گەڕایەوە مەشقەکانی لیڤەرپوول.

پاش ماوەیەک دابڕان ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی محەمەد سەڵاح میسری گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی و بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە.

سبەی پێنجشەممە لیڤەرپوول لە یارییەکانی قۆنای 16ـی یۆرۆپالیگ دەبێتە میوانی سپارتا پراها، پێشبینی دەکرێت سەڵاح بەشداری بەشێکی یارییەکە بکات.

سێ رۆژ دواتر و  لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، لە یاری لووتکەی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول میوانداری مانچێستەر سیتی رکابەری دەکات، سەڵاح بۆ ئەو یارییە بەتەواوی ئامادە دەبێت و بەشێوەی سەرەکی بەشداری دەکات.

ئەستێرە میسڕییەکە بەهۆی پێکان نەیتوانیووە بەشداری 4 یاری رابردووی یانەکەی بکات، گەڕانەوەی لەم کاتە هەواڵێکی خۆشە بۆ یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەکە.

دوای تێپەڕینی 27 گەڕ، لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە، مانچێستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ و ئارسیناڵیش بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ پلەی دووەم و سێیەمیان گرتووە.

محەمەد سەڵاح لە مەشقەکانی ئەمڕۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button