ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

ئەلۆنسۆ تاوەکو ئێستا لە نێوان بایرن میونشن و لیڤەرپوول خۆی یەکلا نەکردووەتەوە

یاریگا –

رۆژنامەیەکی ئەڵمانی رەتیدەکاتەوە ئەلۆنسۆ لە نێوان بایرن میونشن و لیڤەرپوول یانە باڤارییەکەی هەڵبژارد بێت و دەستی بە گفتوگۆ کردبێت.

کریستیان فالک سەرنووسەری تۆپی پێ لە رۆژنامەی سپۆرت بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ یانە باڤارییەکە دەستی بە گفتوگۆ نەکردووە، چونکە هەر لە بنەڕەتدا ئەو راهێنەرە ئیسپانییە لە نێوان بایرن میونشن و لیڤەرپوول خۆی یەکلا نەکردووەتەوە.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، ئەلۆنسۆ بە هیچ شیوەیەک بە بایرنی نەگوتووە ئەوانی لەجیاتی لیڤەرپوول هەڵبژاردووە، لەکاتێکدا کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی رایگەیاندبوو، بایرن میونشن لەگەڵ ئەلۆنسۆ دەستی بە گفتوگۆ کردووە و چابی بایرنی هەڵبژاردووە.

کۆتایی ئەم وەرزە تۆماس تۆخێل واز لە راهێنەرایەتی بایرن میونشن دەهێنێتو  یرۆگن کلۆپیش واز لە راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دەهێنێت، هەردوو یانەکە لەسەر رازیکردنی ئەلۆنسۆ کێبڕکێیانە کە لەم وەرزە لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن پێشەنگی بۆندزلیگایە و ئەنجامە باشەکانی سەرجەمی هەموو ئەوروپای راکێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button