ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید فێڵ لە ئاردا گولەر دەکات

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت بەشێوەی خواستن دەستبەرداری ئاردا گولەر ببێت.

ڕۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا رۆمان ئالڤارێز بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لەو بڕوایەدایە پێویستە ئاردا گولەر وەرزی داهاتوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

کارلۆ گولەری ئاگادارکردووەتەوە، بە هاتنی ئێمباپێ و ئێندریک دەرفەتی یاریکردنی ئاردا زۆر کەمتر دەبێتەوە، بۆیە پێشنیاری کردووە بۆ ماوەیەکی کاتی مەدرید جێبهێڵێت تا دەرفەتی یاریکردنی زیاتری بۆ بڕەخسێت.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمان، گولەر لە بەرپرسانی ریال مەدرید نیگەرانە، چوونکە بەپێچەوانەی رێککەوتنی نێوانیان هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن و هەست دەکات فێڵی لێکراوە.

بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، یاریزانە تورکەکە داوای کردبوو نابێت بەشێوەی خواستن دەستبەرداری ببن، پێویستە دەرفەتی یاریکردنیشی بۆ بڕەخسێنن.

یاریزانەکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، کە ریال مەدرید بە مەرجەکەی رازی بووە تەنیا بۆ ئەوەی ناوبراو پەیوەندی بە بارسێلۆنا نەکات، بەڵام ئێستا پابەندی رێککەوتنی نێوانیان نین.

ئاردا گولەر لە هاوینی رابردوو بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە فەنەرباچێی تورکییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

بەڵام لاوە تورکەکە لەم وەرزە بەشداری تەنیا 5 یاری کردووە و تەنیا 92 خولەک یاری کردووە، هەر لە سەرەتاوە پێکانە یەک لەدوای یەکەکان بەرۆکی یاریزانەکەیان گرت و رێگەیان نەدا خۆی بۆ ئانچێلۆتی بسەلمێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button