ئینگلتەرا

کلۆپ ژمارەیەکی بێ وێنەی بەناوی خۆیەوە نووسی

یاریگا –

لە شەوێکی لەبیرنەکراودا بۆ یۆرگن کلۆپ و لیڤەرپوڵ کە لە کۆتا چرکەکاندا گۆڵی بردنەوەیان لە نۆتینگهام فۆرێست تۆمار کرد، راهێنەرە ئەڵمانییەکە خۆی کرد بە خاوەنی ژمارەیەکی بێ وێنە.

لە هەفتەی ٢٧ی پریمەرلیگ و لە دەرەوەی یاریگای خۆیان کوڕانی یۆرگن تا خولەکی ٩٩ی یارییەکە بێدەنگ بوون تا لە ڕێگەی لێدانێکی سەرەوە داروین نونێزی ئۆروگوای بوو بە فریادڕەسیان و لە مەترسی لەدەستدانی پێشەنگی ڕزگاری کردن.

ئەوە بۆ کلۆپ، جگە لە گرنگی سێ خاڵەکە، هاوکات ژمارەیەکی ئێجگار نایاب بوو کە تیمەکەی لەژێر راهێنەرایەتی ئەودا لەوکاتەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ ئەرکەکەی لەگەڵ ڕێدز وەرگرت ببێت بە یەکەمین یانە لە ١٨ یاریدا گۆڵی بردنەوە لە خولەکی +٩٠ تۆمار بکات، زیاتر لە هەر رکابەرێکیتری لە خولی ئینگلیزی.

بەو بردنەوەیە رێدز کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٦٣ خاڵ و جیاوزییەکەی لەگەڵ مان سیتی بۆ چوار خاڵ بەرزکردەوە کە سیتی سبەی شەو لە ئەرکێکی قورسدا میوانداریی مانچستەری هاوشاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button