ئینگلتەراگرنگترین

سێ ئەفسانەی هۆڵەندی دەیانەوێت یانەیەکی ئینگلیزی بکڕن

یاریگا –

سێ لە دیارترین ئەستێرە هۆڵەندیەکانی سێ دەیەی رابردوو بە نیازی کڕین یانەیەکن لە ئینگلتەرا.

هەریەکە لە رۆناڵد کومان، دێنیس بێرکام و دریک کویت کە ئەو دووانەی کۆتایی ئەزموونی زۆریان لە یاریکردن لە ئینگلتەرا و بەتایبەت لە پریمەرلیگ هەیە، نیازیانە داهاتەکانیان یەک بخەن و یانەیەکی تۆپی پێ لەو وڵاتە بکڕن و خاوەندارێتیەکیە بگرنە ئەستۆ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی، ئەو سێ هۆڵەندیە لە ئێستادا چاویان لە بەگەڕ خستنەوەی هەوڵەکانیانە بۆ کڕینی یانەیەک لە شاری بێرمینگهام یاخود مانچستەر. ئەوە پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ هەوڵێکی لەو شێوەیان هەبوو بۆ کڕینی یانەی ویکومب واندەرز کە لە ئێستادا لە ریزی پلە یەکەکانی ئەو وڵاتەیە، بەڵام مامەڵەکە سەرکەوتوو نەبوو.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پلانی ئەو سیانە بۆ راهێنەری یانەکەی داهاتوویان، دەستنیشانکردنی هێنریک لارسنی سویدی و یاریزانی پێشووتری یانەکانی سێڵتیک و بارسێلۆنا و مانچستەر یونایتد کە بۆ ئەوەی دواتریان ماوەیەک بە خواستن یاری بۆ دەکردن.

شایەنی بیرهێنانەوەیە، ئەو سێ هۆڵەندیە ئەزموونی جیاوزیان هەیە لە ئینگلتەرا. کومان وەک راهێنەر لەگەڵ ساوسهامپتن و ئیڤەرتن، بێرکامیش وەک هێرشبەری نەوە زێڕینەکەی ئارسیناڵ و کویتیش ٢٠٠٦-٢٠١٢ یاریزانێکی دیاری لیڤەرپوڵ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button