ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوی یەکەم قوربانی لەدوای رۆشتنی چاڤی ئاشکرا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا گرێبەستی سێرجی رۆبێرتۆی ئیسپانی نوێ ناکاتەوە.

ماڵپەری رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هیچ نیازێکی نییە گرێبەستی سێرجی رۆبێرتۆ نوێ بکاتەوە، ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بەرگریکارە ئیسپانییەکەیە لە یانە کاتالۆنییەکە.

بەپێی زانیارییەکانی رێلێڤۆ، چاڤی لە مانگی یەنایەر/کانونی دووەمی رابردوو داوای لە سێرجی کردبوو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و بۆ وەرزێکی دیکەش لەگەڵیان بەردەوامبێت.

بەڵام بەهۆی گۆڕانی بارودۆخەکە و ماڵئاوایی کردنی چاڤی لە کۆتایی وەرزەکەدا، رۆبێرتۆش دەبێت بە یەکەم قوربانی رۆشتنی راهێنەرەکەی و بارسا گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.

بەرگریکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە لەم وەرزە بەشداری 14 یاری کردووە، بەشێوەیەک گشتی 716′ خولەک یاری کردووە، 3 گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی درووست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button