ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فلۆرێنتینۆ پێرێز بەڵێنێکی بە دایکی ئێمباپێ داوە

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز بەڵێنی بە دایکی ئێمباپێ داوە لە ریال مەدرید سەرجەم ریکۆردەکان بشکێنێت.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕالی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدری ئیسپانی بەڵێنی بە فایزە عەماری دایکی کیلیان ئێمباپێ داوە، کوڕەکەی لە ریال مەدرید سەرجەم ریکۆردەکان بشکێنێت و پێرێز گەرەنتی بە دایکی ئێمباپێ داوە کە ئەو هیچ گومانێکی لەوەدا نییە.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید و ئێمباپێ لەسەر مافی کەسێتیش رێککەوتوون، پێریز رازی بووە %80ـی داهاتی مافی کەسێتی ئێمباپێ بۆ یاریزانەکە بێت و تەنیا %20ـی بۆ ریال مەدرید بێت، لەکاتێکدا زۆربەی ئەستێرەکان لە ریال مەدرید %50 زیاتریان پێنادرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئیسپانیا و فەرەنسا، هاوینی داهاتوو ئێمباپێ بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە مووچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button