ئه‌وروپائیسپانیا

مۆدریچ بیر لە گەڕانەوە بۆ کرواتیا دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

میرکۆ باریسیچ، سەرۆکی یانەی دینامۆ زاگرێب، پەیوەندی بە لۆکا مۆدریچ، ئەستێرەی ریال مەدریدەوە کرد و داوای گەڕانەوەی بۆ کرواتیای لێکرد.

گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و تاوەکوو ئێستا بڕیاری نوێ کردنەوە لەسەر گرێبەستەکەی نەدراوە. مۆدریچیش بە هیچ شێوەیەک بەو مەرجانەی لەم وەرزەدا لە ریال هەیبووە و زۆربەی کاتەکانیش لەسەر کورسی یەدەگ بووە رازی نییە، ئەمەش وایکردووە بە جددی بیر لە جێهێشتنی ئەم یانەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بکاتەوە.

هەرچەندە باس لە پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە هەروەها ماڵئاواییکردن لە تۆپی پێ و پەیوەندیکردن بە ستافی تەکنیکی کارلۆ ئەنچیلۆتی کراوە، بەڵام روون نییە کە ئەم ناوەڕاستکارە کام یەک لەم رێگایانە هەڵدەبژێرێت.

ئێستا، میدیاکانی کرواتیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەرۆکی یانەی دینامۆ زاگرێب پەیوەندی بە مۆدریچەوە کردووە و داوای لێکردووە بەجدی بیر لە بژاردەی گەڕانەوە بۆ کرواتیا و پەیوەندیکردن بەم یانەیە بکاتەوە و دوا ساڵانی تۆپی پێی لەگەڵ ئەوان بەسەر ببات.

یانەکە هیوادارە ئەو یاریزانە رازی بکات کە ئەم ئۆفەرە قبوڵ بکات و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە تیپەکەیانەوە بکات، هەروەها دەگوترێت مۆدریچیش بیر لەم ئۆفەرە دەکاتەوە.

لە وەرزی 2005-2006 مۆدریچ یەکەم گرێبەستی درێژخایەنی خۆی لەگەڵ یانە کرواتییەکە واژۆ کرد و 79 یاریشی بە درێسی دینامۆ زاگرێبەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button