وتار

ڤان پێرسی نه‌ڕۆی به‌ڵكو هه‌ڵهات!

نووسینی : هه‌وراز كاوه‌/
له‌ جیهانده‌ هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك نایه‌وێت به‌بێ‌ ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ یاری بكات, به‌ تایبه‌تی ئه‌ستێره‌كانی خولی ئینگلیزی, چونكه‌ به‌ هه‌موو چه‌شنێك ئه‌و خوله‌ پێویستی به‌ یاریزانی به‌هره‌مه‌ندو

هه‌وراز كاوه‌
هه‌وراز كاوه‌

لێهاتووه‌, له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو یانه‌ی ئه‌رسیناڵی له‌نده‌نی بووبه‌ منداڵ بازاڕێكی دیارو چه‌ندین یاریزانی كه‌م ئاست له‌و یانه‌ گه‌وره‌و پڕهانده‌ر ده‌بینرین, له‌ كۆتایدا ڤینگه‌ر” یانه‌كه‌ی ناخۆشكردو له‌ چه‌ند وه‌رزی ڕابردوودا زۆرێك له‌ نازداره‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ند جونهه‌یه‌كی كه‌م به‌خشیه‌ یانه‌كانی دژی.
له‌ كۆتایدا سه‌رانی ئه‌رسیناڵ خۆیان كۆكرده‌وه‌, یاخود وایان له‌خۆیان كرد یانه‌ كه‌یان له‌ یانه‌یه‌كی كێبڕكێكار له‌ سه‌ر خوله‌كانی ئینگلیزی و خوله‌كانی ئه‌وروپا كرد به‌ یانه‌یه‌كی به‌رهه‌م فرۆش, به‌و مانایه‌ی جارێكی دیكه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ نابێت به‌ یه‌كێك له‌ جه‌مسه‌ره‌كانی هیچ كام له‌ خوله‌كان به‌و حاڵه‌ی له‌ ئێستادا تێدا گوزه‌ر ده‌كات.
فابریگاس فرۆشرا له‌ به‌رامبه‌ردا ڕۆبن ڤان پێرسی له‌ وه‌رزی پێشوو هه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵبژاردو به‌زۆرترین گۆڵ هانده‌ره‌كانی له‌ قرچه‌ی سوتانی هاوڕێكانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كه‌ی ئاشكرده‌وه‌, به‌ڵام سیاسیه‌تی تۆپچیه‌كان نه‌مانه‌وه‌ی باشه‌كان و هێنان و دروستكردنی تیپێكی لاوبوو.
له‌ كۆتایدا ڕۆبن هود دووپاتیكرده‌وه‌ چی دیكه‌ ناتوانێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێت له‌ یانه‌یه‌ك یاریبكات كه‌ ده‌بێت خه‌ون به‌ نازناوه‌كانه‌وه‌ ببێنێت!, پێرسی سه‌ره‌تا ئاره‌زوی ده‌كرد هاوشانی گه‌وهه‌ره‌كه‌ی به‌رشه‌ یاریبكات, به‌ڵام كارگێڕی یانه‌كه‌ی به‌ مه‌رجی كه‌ته‌لۆنیه‌كان ڕازی نه‌بوون, به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی ڤان له‌ داواكانی پاشگه‌زبێته‌وه‌, به‌ڵام دواجار پێرس دوپاتی كرده‌وه‌ ده‌ڕوات له‌ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ نامێنێته‌وه‌, چونكه‌ ئه‌و خه‌ون به‌وه‌و ده‌بێنێت ملوانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌مل بكات له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی دیكه‌, دواجار ڤان پێرسی چووه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد, هه‌رچه‌نده‌ له‌و یانه‌یه‌و له‌ خولی ئه‌و وڵاته‌ زۆر خۆش نود نیه‌, به‌س دووپاتی كرده‌وه‌ ده‌یه‌وێت هاوشانی ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌و یانه‌ دیاره‌كان یاریبكات, به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی له‌دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی به‌ چه‌ند ده‌ست كه‌وتێكی گشتی و تاكه‌سی شادبێت, بۆیه‌ من پێم وایه‌ ئه‌و یاریزانه‌ نه‌ڕۆی, به‌ڵكو هه‌ڵهات له‌و ڕه‌شه‌ی یانه‌كه‌ی تێی كه‌وتووه‌.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close