ئه‌ڵمانیا

ئەستێرەیەکی مێژوویی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد

ئەندریەس برێمی ئەستێرەی مێژوویی ئەڵمانیا و خاوەنی گۆڵی بردنەوەی جامی جیهانی  1990 لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

برێمی لە یاری کۆتایی جامی جیهانی 1990 بە گۆڵێکی درەنگ وەخت توانی ناسناوی مۆندیالی بۆ ئەڵمانیا یەکلاکردەوە بەرامبەر ئەرژەنتین.

ناوبراو خولی ئەڵمانی لەگەڵ کایسەرسڵاوتن و بایەرن میونشن بردووەتەوە و یاری بۆ ئینتەرمیلانی ئیتاڵیش کردووە.

هاوژینەکەی رایگەیاند، برێمی نەخۆش نەبووە و بەڵکو لەناکاو بە نۆبەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

بایەرن لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئەو یاریزانە نوسیوییانە

بایەرن خەمبار و دڵتەنگە  بە کۆچی لەناکاوی ئەندریەس برێمی. ئەو بۆ هەمیشە لە یادەوەری و دڵمان دەمێنێتەوە وەکو پاڵەوانێک و هەروەها وەکو کەسێکی تایبەت. ئەو هەمیشە وەکو ئەندامی خێزانی بایەرن دەمێنێتەوە. پشوو بدە و خوات لەگەڵ ئاندی.

برێمی سەرەڕای ئەوەی بەرگریکار بوو خاوەنی 65 گۆڵ بوو، دوای وازهێنانی لە یاریکردن پێنج ساڵ راهێنەرایەتی کایسەرسڵاوتن و ئونتەرهاچینی کرد بەڵام زوو وازی لەو کارە هێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button