خوله‌کانی دیکەگرنگترین

تیندەر سەری یاریزانێکی بێشیکتاش دەخوات و دووردەخرێتەوە

بەهۆی دروستکردنی پڕۆفایڵێک لە پێگەی تیندەر، گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە

یاریگا –

بێشیکتاشی تورکی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پڕۆفایڵی یاریزانێک لە پلاتفۆرمی تیندەر، گرێبەستی یاریزانێکی هەڵوەشاندەوە.

یانەکەی ئیستانبوڵ گرێبەستی ئەمیرهان دەلیباسی بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی پڕۆفایڵی یاریزانە تورکییەکە، لە پلاتفۆرمی تیندەر (بۆ یەکترناسی) بووە ترێند و بابەتی زۆری لەسەر بڵاوکردەوە. هەرچەندە دەلیباس رەتیکردەوە، هەژمارەکە هی خۆی بێت.

دەلیباسی تەمەن 21 ساڵ، تەنیا دوو یاری لەگەڵ بێشیکتاش کردووە، بەرهەمی ئەکادیمیای یانەکەیە و بە ئاستی جیاوازدا تێپەڕیووە.

ئەمیرهان دەلیباس
وێنەیەکی پڕۆفایلی ئەمیرهان دەلیباس لە تیندەر

بێشیکتاش لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە

بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش، گرێبەستی ئەمریهان دەلیباسمان هەڵوەشاندەوە، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

دەلیباس هەژمارێکی بە وێنەی خۆی لە تیندەر دروستکردووە و خۆی وەک یاریزانی تۆپی پێ ناساندووە و نووسیویەی؛ بە دوای شتێکی نا فەرمیدا دەگەڕێت. بەڵام دەلیباس رەتیدەکاتەوە هەژمارەکە هی خۆی بێت.

ئەمیرهان دەلیباس
پڕۆفایڵی ئەمیرهان دەلیباس لە تیندەر

دەلیباس لە ئینستاگرام بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی

تەواووی تۆمەتەکان رەتدەکەمەوە، هەژمارەکە ساختەیە، بەڕاستی نابێ هەرگیز گومان لە دڵسۆزی من بۆ یانەکە بکرێت. بێشیکتاش بەرپرسیارەتییە بۆ من، خۆشەویستی من بۆ یانەکە، بەردەوام هاندەرێکی گەورە بووە بۆ من.

دەلیباس لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، کاروانی وەرزشی لە ساڵی 2010 لە ئەکادیمیای بێشیکتاش دەستپێکرد، لە ساڵی 2020 گەیشثە تیمی یەکەم.

یاریزانی پێشووی بێشیکتاش یاری بۆ هەڵبژاردەکانی تورکیای ژێر 17, 18 و 19 ساڵ کردووە.

تیندەر، پلاتفۆڕمێکی بەربڵاوی یەکترناسینە و ملیۆنان بەکارهێنەری هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button