یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا كۆتا وردەكارییەكانیان سەبارەت بە پێكانەكەی دیێگۆ جۆتای پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.
لە یاری رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر برێنتفۆرد دیێگۆ جۆتا تووشی پێكان بوو بە هۆیەوە لە خولەكی 44 یاریگای جێهێشت و محەمەد سەڵاح جێگای گرتەوە.
Jürgen Klopp offered an update on the conditions of Darwin Nunez, Curtis Jones and Diogo Jota following #BRELIV:
— Liverpool FC (@LFC) February 17, 2024
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی میرەر، لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر برێنتفۆرد دیێگۆ جۆتا پشكنینە پزیشكیەكانی ئەنجامداوە.
لە راپۆرتەكەشدا ئاماژە بەوە كراوە، لە یانەكە ترس لەوە هەیە پێكانەكەی جۆتا پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بێت.
🥈| Diogo Jota will reportedly miss 2 months through injury. [@Record_Portugal] pic.twitter.com/L1ZNkXShSZ
— Anfield Edition (@AnfieldEdition) February 18, 2024
هەروەها ریكۆردی پۆرتوگالی ئاشكرایكردووە جۆتا بەهۆی ئەو پێكانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دادەبڕێت.
لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوە دێت.