عێراقکوردستان

رەمزی ساڵح دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی چوارقوڕنە کێشایەوە

Yariga App

یاریگا –

رەمزی ساڵح تەنیا دوای پێنج یاری دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی چوارقوڕنە کێشایەوە و لەم وەرزە دەبێتە دووەمین راهێنەر لە دوای مەحموود مەجید لەم وەرزە راهێنەرایەتی یانەکە بکات.

رەمزی ساڵح لە گەڕی شازدەمەوە راهێنەرایەتی یانەی چوارقوڕنەی گرتە ئەستۆ و لەکۆی پێنج یاری نەیتوانی هیچ بردنەوەیەک بەدەست بهێنێت، چوارقوڕنە لەو پێنج یارییە لەگەڵ هەولێر، سیروانی نوێ، شەقڵاوە و شێروانە یەکسان بوو، بەرامبەر هەندرێنیش دۆڕا، رەمزی ساڵح لەو پێنج یارییە تەنیا چوار خاڵی بۆ یانەکەی راپەڕین بەدەستهێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەرهەنگ عەبدوڵا بەربژێرە بۆ ئەوەی لە شوێنی رەمزی ساڵح ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ کە هەر ئەو راهێنەرە یانەکەی لە خولی پلەیەک گەیاندە ریزی یانە نایابەکان.

چوارقوڕنە بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان دێت، لەکۆی 20 یاری تەنیا شەش بردنەوەی بەدەستهێناوە و زۆرترین یەکسانبوونیشی لەم وەرزە تۆمارکردووە و لە 11 یاری بەرامبەربووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button