ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەرسیتی دانوستانەکانی لەگەل ئێمباپی دەست پێدەکات

یاریگا –

مانچێستەر سیتی، لەگەڵ یەکێک لە نوێنەرانی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی پاریس سانجێرمان، کۆبووەوە و گفتوگۆی لەگەڵدا دەست پێکردووە.

گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و ئەویش رایگەیاند کە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی پاریس بەجێدەهێڵێت.

زۆرێک لە میدیاکانی فەرەنسی و ئیسپانیا پێشتر بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ئەم یاریزانە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ریال مەدرید کردووە و بەنیازە وەرزی داهاتوو بە درێسی ئەم تیپە یاریی بکات و دواجار خەونی منداڵی خۆی بهێنێتە دی.

بەڵام ئێستا کادێناسێر دەڵێت، کە راهێنەرانی سیتی رۆژێک بەر لە راگەیاندنی بڕیاری ئەستێرە فەرەنسییەکە بۆ جێهێشتنی پاریس، لەگەڵ یەکێک لە نوێنەرەکانی کۆبوونەوەیەکیان هەبووە و سەبارەت بە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ئینگەڵتەرا دەستیان بە دانوستانەکان کردووە.

پێشتریش باس لەوە کرابوو کە یەکێک لە نوێنەر و نزیکەکانی ئەم یاریزانە چووەتە کەمپی مەشقەکانی سیتی لە شاری مانچێستەر و سەردانی مەشق و بارودۆخی ئەم تیپەی کردووە و دیارە بەڕێوەبەرانی مانچێستەریش ئەم هەلەیان قۆستووەتەوە و یەکسەر سەبارەت بە مەرجەکانی ئێمباپێ قسەیان لەگەڵدا کردووە.

بێگومان ئەم هەواڵە بۆ ریال مەدرید دڵخۆشکەر نییە، چونکە پێشتر جارێک لەسەر بەڵێنی ئێمباپێ گورزێکی قورسیان بەرکەوەتووە و ئێستاش بە وردبینی و نیگەرانی زیاترەوە بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button