ڤیکتۆر ئۆسێمین بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی ناکات
یاریگا –
ڤیکتۆر ئۆسێمین بەهۆی پێکانەوە بە رێژەیەکی زۆر بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی ناکات و لەو یارییە گرنگەی ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.
والتێر مازاری راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا لەبارەی پێکانەکەی ڤیکتۆر ئۆسیمێن گوتی :’ئۆسێمین بە ئەگەرێکی زۆر لە یاریی بارسێلۆنا ئامادە نابێت، بانگهێشتکرانی بۆ لیستی یاریزانانی یارییەکە مسۆگەر نییە، دەستەی پزیشکان پێیان راگەیاندووم پێکانی هەیە و بۆ یاریکردن ئامادە نییە، تووشی کرژبوونی ماسوڵکەکانی بووە’
هەروەها راهێنەرەکەی ناپۆلی گوتیشی :’دوای گەڕانەوەی لە جامی ئەفریقا، زۆر گەمژانەیە بۆ یارییەک سەرکێشی پێبکەین و بۆ ماوەی چەند مانگێک لەدەستی بدەین، هیوادارین بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا تەواو ئامادە بێت’.
ئۆسیمێن دوای بەشداریکردنی لەگەڵ نەیجیریا لە جامی ئەفریقا درەنگ گەڕایەوە ئیتاڵیا و لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر جێنەوا ناوی لە لیستی یاریزانانی یارییەکە نەبوو، لەسەر پەیژەکانی یاریگاوە سەیری یارییەکەی دەکرد.