ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا باسی گواستنەوەی ئێمباپێ دەکات

بە گیرفانی بەتاڵەوە چاوی لە ئەڵماسە !

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا لە کاتی وێنەگرتن لەگەڵ چەند هاندەرێکی یانەکەی، باسی کیلیان ئێمباپێ دەکات.

بەڕێژەیەکی زۆر چوونە دەرەوەی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان لەکۆتایی ئەم وەرزە، یەکلاییبووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەی داهاتووی ئاشکرا نەکردووە.

هەرچەندە زۆر باس لە نزیکبوونەوەی کیلیان لە ریال مەدرید دەکرێت، بەڵام چاوی یانەکانی لیڤەرپوول و ئارسیناڵیش لەسەر ئەستێرە فەرەنسییەکەیە.

بەرنامەی شرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانیا لە پلاتفۆرمی ئێکس، ڤیدیۆییەکی لاپۆرتای بڵاوکردووەتەوە، لە دوای یارییەکەی بارسا بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ، خەریکی واژۆکردنی درێس و وێنەگرتنە، لە پڕ هاندەرێک دێت و پرسیاری ئێمباپێی لێدەکات، لاپۆرتا بە زەردەخەنەوە پێی دەڵێت؛ تۆ هیچ شتێک نازانیت.

لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا شیکردنەوەی جیاواز بۆ زەردەخەنەکەی لاپۆرتا و وەڵامەکەی دەکرێت، بەشێکیان پێیان وایە لاپۆرتا دەستی لە گواستنەوەی ئێمباپێ شووشتووە و دەزانێت پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.

رۆژنامەی لیکیپ روونیکردووەتەوە، ئێمباپێ چاوەڕێی ئۆفەری فەرمی ریال مەدریدە، هەرچەندە لەسەر زۆربەی وردەکارییەکان رێککەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button