ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

توخێل داوای تۆڵە لە هاری کەین دەکات

تۆماس توخێل باسی ئاستە خراپەکەی هاری کەین دەکات بەرامبەر لیڤەرکوسن و دەیەوێت ئەو یاریزانە لە خولی پاڵەوانەکان تۆڵەی ئەو یارییە بکاتەوە.

ئەمشەو بایەرن میونشن بەرامبەر لازیۆ یاری دەکات لە خولی پاڵەوانەکان و لە یەکەم یاریدا پاش شکستە گەورەکەی بەرامبەر لیڤەرکوسن لە خولی ئەڵمانیا.

توخێل لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکە وتی

شتێکی نا ئاسایی بوو بۆ کەین کە هێندە کەم دەربکەوێت بەرامبەر لیڤەرکوسن. لە راستیدا پلانەکەم بەگوێرەی ئەو دانابوو بۆ ئەو یارییە بەڵام هەر نەمان بینی لە یارییەکەدا. دەمانەوێت هاری زیاتر رۆڵی هەبێت لە یارییەکەمان و ئەمە شتێکە دەبێت چاکی بکەین بەرامبەر لازیۆ. دڵنیام دەتوانێت بەرامبەر لازیۆ تۆڵەی بکاتەوە. لە یاری رابردوو وەک پێویست نەبووین بەڵام ئەمە پاڵەوانێتییەکی دیکە و رکابەرێکی دیکەیە و دەبێت قەرەبووی بکەینەوە”.

 

بایەرن هیوای بەدەستهێنانی بۆندزلیگای ئەم وەرزەی لاواز بووە و لە جامی ئەڵمانیاش  بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو  لەلایەن یانەی ساربروکنی  پلە سێ وە دەرکران. هیوای تیمەکەی توخێل بۆ ناسناو، خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button