ژمارە پێوانەییەكانی كۆتدیڤوار دوای بردنەوەی جامی ئەفریقا
یاریگا –
هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار لە دوای بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد.
شەوی رابردوو لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا هەردوو هەڵبژاردەی نەیجیریا و كۆتدیڤوار رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی كۆتدیڤوار بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.
🏆 𝑻𝑯𝑬 𝑪𝑯𝑨𝑴𝑷𝑰𝑶𝑵𝑺 🏆
🇨🇮 Côte d’Ivoire are crowned African Champions for the third time in their history! 🥇#TotalEnergiesAFCON2023 pic.twitter.com/Y2xx7l1JAb
— CAF (@CAF_Online) February 11, 2024
گۆڵەكەی نایجێریا لەلایەن ویلیام ئیكۆنگ لە خولەكی 38تۆماركرا و گۆڵەكانی كۆتدیڤواریش لەلایەن فرانك كیسیێ و سێباستیان هالەر لە خولەكەكانی 62,81 تۆمار كران.
بەوەش هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا بباتەوە.
ژمارە پێوانەییەكانی كۆتدیڤوار بەپێی تۆڕی ئۆپتا:
- كۆتدیڤوار تاكە هەڵبژاردەی جامی نەتەوەكانی ئەفریقایە بە پلەی سێیەم گەیشتبێتە قۆناخی داهاتوو توانیبێتی نازناوەكە بباتەوە.
- جاری 12 بوو لە مێژوودا هەڵبژاردەی میواندار بتوانێت نازناوەكە بباتەوە.
- ئێمرس فای بوو بە تاكە راهێنەر جامی نەتەوەكانی ئەفریقا بباتەوە كە لە كاتی دەستیپێكردنی پاڵەوانیەتیەكەدا راهێنەر نەبووبێت.
- سێباستیان هالەر تاكە یاریزانە لە مێژووی ئەفریقادا گۆڵی بردنەوەی جامەكە بكات، لە كاتێكدا دوو نازناووەكەی دیكەیان بە لێدانی یەكلاكەرەوە بردووەتەوە.