
یاریگا –
بارسێلۆنا کەیسێکی دیکەی لە دادگا دۆڕاند و سەرەڕای ئەوەی یانەکە قەیرانی دارایی هەیە، کەچی دەبێت 23 ملیۆن یۆرۆ بە وەزارەتی گەنجینەی ئیسپانیا بدات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دادگای نیشتیمانی ئیسپانیا بڕیاریدا یانەی بارسێلۆنا بەهۆی ساختەکردنی پێدانی کرێی بریکاری یاریزانان لە ماوەی ساڵانی 2012 تاوەکو 2015 دەبێت 23 ملیۆن یۆرۆ بە وەزارەتی گەنجینەی ئیسپانیا بدات.
بارسێلۆنا بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا بەوە تۆمەتبارە، لیستی کرێی بریکاری یاریزانەکانی ساختە کردووە کاتێک بە وەزارەتی گەنجینەی ئیسپانیای بەخشیوە، بەڵام یانەی بارسێلۆنا ئەمە رەتدەکاتەوە و لە دادگای باڵای ئیسپانیا تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەکات.
بارسێلۆنا بە قەیرانێکی قووڵی دارایی تێدەپەڕێت، دۆڕاندنی ئەم کەیسە زیانێکی گەورە بە یانە کەتەلۆنییەکە دەگەیەنێت.