ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانۆلاس دەگەڕێتەوە سێریا ئەی

یاریگا –

کۆنستانتینۆس مانۆلاس دەگەڕێتەوە سێریا ئەی و پەیوەندی بە سالێرنیتانا دەکات.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، سالێرنیتانای ئیتاڵی لەگەڵ کۆنستانتینۆس مانۆلاسی بەرگریکاری پێشووی رۆما گەیشتووەتە رێککەوتن، مانۆلاس بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەکە دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەمڕۆ یاریزانەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش مانگ لەگەڵ سالێرنیتانا واژۆ دەکات، لە ئەگەری مانەوەی یانەکە لە سێریا ئەی، بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە بەردەستدا دەبێت.

مانۆلاس لە رابردوو لە سێریا ئەی یاری بۆ یانەکانی رۆما و ناپۆلی کردووە، لەم زستانەش گرێبەستەکەی لەگەڵ شاریقەی ئیماڕاتی هەڵوەشاندەوە و بژاردەی گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیای هەڵبژارد.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە لەگەڵ جیرۆم بواتینگی ئەڵمانی یەکدەگرن، کە بواتینگیش لەم زستانە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەکە کرد، فیلیپۆ ئینزاگی ئیتاڵیش راهێنەرایەتییان دەکات.

سالێرنیتانا لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 23 یاری تەنیا 2 یاری بردووەتەوە، 7 یاری یەکسانبووە و 14 یاری دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button