جیهانگرنگترین

ئەوەی پێوویستە بیزانیت دەربارەی شێوازە نوێییەكەی جامی جیهانی

یاریگا –

جامی جیهانی داهاتوو كە وا بڕیارە لە ساڵی 2026 بەڕێوە بچێت بە شێوازێكی نوێ و جیاواز لەوەی ئاشنایی بووین پاڵەوانییەتیەكە بەڕێوە دەچێت.

كۆتا جامی جیهانی بە شێوازە كۆنەكەی لە ساڵی 2022 لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە چوو، كە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی لە یاری كۆتایی بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكست بە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بهێنێت و توانی بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا جامەكە بباتەوە.

یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ”فیفا” وادەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی جامی جیهانی 2026 كە بە شێوازێكی نوێ و بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت ئاشكرا كرد.

جامی جیهانی 2026 یەكەم وەشانی پاڵەوانییەتیەكەیە بە بەشداری 48 هەڵبژاردە لە جێگای 32 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت، كە بڕیارە یارییەكان لە ئەمریكا بكرێت.

ئەوەی پێوویستە دەربارەی شێوازە نوێیەكەی جامی جیهانی بیزانیت:

فیفا بەشێوەیەكی فەرمی رایگەیاند، مۆندیالی داهاتوو بە شێوازێكی نوێ بەڕێوە دەچێت، پاڵەوانییەتیەكە لە 3 وڵات دەكرێت، 48 هەڵبژاردە بەشداری دەكات، كە ئەمەش یەكەمجارە بكرێت.

هەڵبژاردەكان بەسەر 12 كۆمەڵەدا دابەش دەبن و هەر كۆمەڵەیەك چوار هەڵبژاردە لە خۆ دەگرێت.

هەریەك لە یەكەم و دووەمی كۆمەڵەكان و 8 باشترین سێیەمی كۆمەڵەكان سەردەكەوون بۆ قۆناخی 32، كە لەو قۆناخەشدا كرانە دەرەوەی راستەوخۆ دەست پێ دەكات.

وادەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی جامی جیهانی 2026:

یەكەم یاری جامی جیهانی 2026 لە بەرواری 11ی حوزەیرانی ساڵی 2026 ئەنجام دەدرێت.

هەڵبژاردەكانی جامی جیهانی 2026:

  • كیشوەری ئەوروپا: لە 13 هەڵبژاردەوە بۆ 16 هەڵبژاردە زیادكرا.
  • كیشوەری ئەفریقا: 9 هەڵبژاردە راستەوخۆ دەگەنە پاڵەوانیەتییەكە.
  • كیشوەری ئاسیا: 8 هەڵبژاردە راستەوخۆ دەگەنە پاڵەوانییەتیەكە.
  • ئەمریكای باشوور: 6 هەڵبژاردە راستەوخۆ دەگەنە پاڵەوانییەتیەكە.
  • ئەمریكای باكوور: 3 هەڵبژاردە و 3 هەڵبژاردەی دیكە كە میوانداری پاڵەوانییەتیەكەیان كردووە راستەوخۆ دەگەنە پاڵەوانییەتیەكە.
  • ئۆقیانوس: یەكەمجارە هەڵبژاردەیەك بگاتە پاڵەوانییەتیەكە.
  • هەڵبژاردە پاشكۆكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button