ئیسپانیاچامپیۆنزلیگیاریگا

پیکێ: نە من نە ڕامۆس شایستەی تۆپی ئاڵتوونیی نین لە بوونی مێسیدا!

یاریگانێت- جێرارد پیکی بەرگریکاری ئیسپابیی دەریدەبڕێت کە نە خۆی و نە سێرجیۆ ڕامۆسی هاونیشتیمانیی و ڕکابەری لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، شایستەی تۆپی ئاڵتوونیی نین کە مێسی هەبێت.

پیکی کە ئیستا سەرۆکی یانەی ئەندۆرایە، لەبارەی باڵۆن دۆرەوە دەڵێت: “پێموانییە نە من و نە ڕامۆسیش شایستەی تۆپی ئاڵتوونیی بین، چونکە لیۆ مێسی بە ڕوونی باشترین یاریزانی جیهانە بە جیاوازییەکی زۆریشەوە لەگەڵ ئەوانیتردا.”

لەبارەی یانە تازەکەیشیەوە گوتی کە ئامانجیان گەشتنە بە چامپیۆنزلیگ ئەگەرچی ئەوە شتێکی شێتانە دیارە، بەڵام لەسەر ئەم ڕێگەیە بەردەوام دەبن هەنگاو بە هەنگاو.

لە یاری ڕۆژی شەممە بەرامبەر هیوسکا، پیکی ناتوانێت یاری بۆ بارسا بکات بەهۆی ڕاگیرانەوە. لە ئێستادا لەگەڵ بلاوگرانا بە جیاوازیی 11 خاڵ پێشەنگی لالیگان و لە چامپیۆنزلیگیش یاری چوونیان لە مانچستەر یونایتد بردۆتەوە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

Back to top button