یاریگا –
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كاساس هێشتا به‌ڵێنی 100% مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاده‌ی عێراق نه‌داوه.
لێدوانەکانی کاساس بۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، شۆکێک بوو بۆ عێراقیه‌كان، دوای ئەوەی هەڕەشەی جێهێشتنی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی كرد.
کاردانەوەکانی رۆژنامه‌نووسانی عێراق کاساسی خستە دۆخێکی ئاڵۆزەوە، بەو پێیەی خێزانەکەی دەیانەوێت عێراق جێبهێڵێت، سەرەڕای ئەو پاڵپشتییە زۆرەی کە لەلایەن حکومەت و هاندەرانی عێراقییەوە لێیكراوه، هاندەران هەڵوێستی بەشێک لە رۆژنامەنووسانیان ئیدانە کرد، سه‌رۆكوه‌زیرانیش به‌لێنی دا رووبه‌رووی یاسایان بكاته‌وه.
تا ئێستا کاساس هەڵوێستی کۆتایی خۆی ئاشکرا نەکردووە، خێزانەکەی هێشتا لە دڵەڕاوکێدان، ئه‌وان بڕیاری كۆتایی له مانه‌وه و رۆیشتنی ده‌ده‌ن.