ئینگلتەرا

کلۆپ بە باشترین ڕاهێنەری مانگ لە پریمەرلیگ دیاریکرا

یاریگانێت- یۆگن کلۆپی ئەڵمانیی بەباشترین ڕاهێنەر دەستنیشان کرا بۆ مانگی مارس.

ڕاهێنەرەکەی ڕێدز توانی کێبڕکێکە لە هەریەکە لە پیپ گواردیۆلا، بێرنارد ڕۆجەرز، ڕاڵف هاسنهەتڵ و مارکۆ سیلڤا بباتەوە و بۆ دووەمین جار لەم وەزرە ببێتە براوەی ئەو خەڵاتە، ئەوەش دوای بردنەوەی هەمان خەڵات لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو.

لیڤەرپووڵ توانی ئەم مانگە لە کۆی چوار یاری، 10 خاڵ کۆ بکاتەوە. سەرەتای مانگەکەی بە یەکسانبوون لەگەڵ ئیڤەرتۆن و، دواتر سێ بردنەوەی یەک لە دوای یەک دەستپێکرد بەرامبەر یانەکانی بێرنلی، فوڵهام وتۆتینهام.

ئێستا پێشەنگی ڕیزبەندییەکەن، بەڵام ستیزنسی دووەم یارییەکی کەمتر ئەنجام داوە.

Back to top button