ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

رێینا زەردەواڵەکانی جێهێشت و کاروانێکی نوێ دەستپێکدەکات

ئەستێرە ئەمریکییەکە تاوەکو کۆتایی وەرز یاری بۆ نۆتینگهام دەکات

Yariga App

یاریگا –

نۆتینگهام فۆرێست بە سەرکەوتوویی جیۆڤانی رێینای لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە، تاوەکو کۆتایی وەرز گواستەوە.

رێینا لەم وەرزەدا تەنیا لە دوو یاریدا وەک سەرەکی لەگەڵ دۆرتموند یاری کرد. یانە ئینگلیزییەکە دەتوانێت لە کۆتایی وەرز، رێینا بە هەمیشەیی بگوازێتەوە، بەڵام وردەکاری زیاتر لەبارەی بەهای و شێوازی گواستنەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

گرێبەستی رێینا لەگەڵ دۆرتموند لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەشی هەیە، بەڵام پێدەچێت ئەمە دوا وەرزی رێینا بووبێت لەگەڵ زەردەواڵەکان و ئیتر لە پرێمەرلیگ دەردەکەوێت.

یاریزانی 21 ساڵان، بەهۆی پێکان بەشداری لە یارییەکانی سەرەتای وەرزدا نەکرد و تەنیا 13 یاری کردووە.

نۆتینگهام لە پلەی 16ی پرێمەرلیگدا دێت، کەتیبەکەی نونوۆ سانتۆ یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر بۆرنمس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button