دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ سیتی چاوی بڕیوتە یاریزانێکی بایرن و بارسێلۆنا پەیوەندی بە راهێنەرێکەوە دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

مانچێستەر سیتی تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر ئالفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری بایرن میونشن داناوە – فیکاخێس

کارلۆس ئالکاراز، یاریزانی ساوسامتن بە فەرمی پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد – یوڤێنتوس

بارسێلۆنا قسەی سەرەتایی لەگەڵ هانسی فلیک، راهێنەری پێشووی بایرن میونشن کردووە – کریستیان فاڵک

فولهام دەیەوێت لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەی زستانەدا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئارماندۆ بڕۆخا، هێرشبەری چێڵسی بکەن – مانچێستەر ستاندارد

چێڵسی داوای بڕی 50 ملیۆن پاوەند، بۆ دەستبەرداربوون لە بڕۆخا دەکات – دەیلی مەیڵ

لیڤەرپوول لە ئێستاوە دەیەوێت هێڵی بەرگرییەکەی بەهێزتر بکات و لە نزیکەوە چاودێری تۆسین ئادارابیۆ، بەرگریکاری فولهام دەکات – سکای سپۆرتس

تۆتنهام ئامادەنییە بڕی 50 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی چێڵسی خەرج بکات – تۆک سپۆرت

تۆتنهام گرنگی بە لوکاس بێرگڤاڵ، یاریزانی لاوی سوێدی و یانەی دورگاردنێس داوە – فووتبۆڵ لەندەن

جۆزێ مۆرینیۆ، ئامادەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد، ئەگەر ئۆفەری پێشکەش بکرێت – دەیلی مەیڵ

ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری بۆرنمس پێشبینی چوونە دەرەوەی دۆمینیک سۆلانکێ ناکات و تاوەکو هاوینی داهاتوو لە یانەکە دەمێنێتەوە – ئیڤینینگ ستاندارد

ئاستۆن ڤیلا و ئارسیناڵ لەسەر گواستنەوەی لینۆ سۆوسا رێککەوتن – فابریزیۆ رۆمانۆ

وۆلڤز گفتوگۆکانی لەگەڵ کۆرینتیانزی بەرازیلی بۆ بواستنەوەی یوری ئالبێرتۆ دەستپێکردووە – تێلێگراف

برایتن دەیەوێت براین جیڵ، یاریزانی تۆتنهام بە خواستن تاوەکو هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە – ئیڤینینگ ستاندارد

شتوتگارت هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی مەحمود داود، یاریزانی برایتن خستووەتەگەڕ – سکای دۆچلاند

شێفیڵد یونایتد پەیوەندی بە لێستەر سیتییەوە کردووە و دەیەوێت هاری سۆوتار، بەرگریکاری ئوسترالی بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کریستال پاڵاس ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ماکسوێڵ کۆرنێت، هێرشبەری کۆتدیڤواری دەکات – تێلێگراف

بابەتی زیاتر

Back to top button