ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا وردەكاری پێكانەكەی فێران تۆرێس ئاشكرا دەكات

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وردەكاری پێكانەكەی فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەكەی ئاشكرا دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسونای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە.

تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن ڤیتۆر رۆكی لە خولەكی 63ی یارییەكەدا تۆماركرا و سێ خاڵی زێڕینی بەخشیە یانەكەی.

لە خولەكی 7ی یارییەكەدا فێران تۆرێس تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت فێرمین لۆپێز جێگای گرتەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە پلاتفۆرمی ئێكس بارسێلۆنا ئاشكرایكرد، فێران تۆرێس تووشی پێكان بووە لە ماسولكەی دوو بڕبڕەی رانی راستیدا.

لە بەیاننامەكەدا ماوەی دووركەوتنەوەی هێرشبەرە ئیسپانیەكە ئاشكرا نەكرا، بەڵام ئەوە دووپات كراوەتەوە كە پشكنینی زیاتری بۆ دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت بەهۆی ئەو پێكانەوە فێران تۆرێس ماوەی مانگێك یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای جیڕۆنای پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button