ئینگلتەرا

ڕێز لێنانی لیڤەرپولییەکان لە کۆتا وەرزەکەی کلۆپ جیاواز دەبێت!

یاریگا –

لیڤەرپوڵیەکان دەیانەوێت پیشانی دونیای بدەن خۆشەویستی ئەوان بۆ یۆرگن کڵۆپ تا چ ئاستێکە و چەند دەستکەوتەکانی ئەویان لە پێش چاوە، هەر بۆیە کۆتا وەرزەکەی ئەو ڕاهێنەرە بە ڕێزلێنانێکی تایبەتی بەڕێ دەکەن.

كڵۆپ هەینی ڕابردوو بە بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکەی هاندەرانی ڕێدزی خستە دۆخێکی خەممگینەوە بەوەی کە کۆتایی وەرزە یانەکە جێ دەهێڵێت.

بێن یاکۆباسی ڕۆژنامەنووسی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە کە بەرپرسانی لیڤەرپوڵ ڕایانگەیاندووە کۆتا وەرزی ڕاهێنەرەکەیان بە فیلم دەگرن و وەک زنجیرەیەکی دۆکیومێنتاری ئەرشیفی دەکەن.

لای خۆیەوە و سەبارەت بەو هەوڵە، ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە وتی

بەوەی کە ئەمە کۆتا وەرزمە لێرە، بیرم کردەوە کە پێویستە دەرفەتێکی دەگمەن بۆ بینەران دابین بکەین تا زیاتر لە ناوئاخن ورد ببنەوە و بزانن چیە ئەم یانەیەی ئەوەندە تایبەت کردووە.

كڵۆپ لە ساڵی ٢٠١٥ هاتە لیڤەرپوڵ و، بە وەرگرتنی پۆستەکەیش ناسنامەی ڕاستەقینەی ڕێدزی پیشان دایەوە بە پێشکەشکردنی ئاست لە پاڵەوانێتیەکان و چنینەوەی نازناوەکان، لە دیارترینیان پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بوو دوای دابڕانێکی زۆر و بێبەبەش بوونیان لەو دەستکەوتانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button